دوا دەرفەت
ئەنوەر عەباسی (هەرەس)
.
لە بەستێنی ڕووبارێکی نەک لە مێژ مردوودا
لە بەستێنی نەک لە مێژ وشکی خۆمدا
سەوڵ لێدەدەم
سەوڵ لێدەدەم
سەوڵ لێدە لێدە لێ دە لێ دە لێ دە
بە ڕیتمی ڕووبارێکی نەک لە مێژ مردوو
سەوڵ
بە شان و قۆڵی نەک کەم ماندوو
سەوڵ.
ماسییەکی نەک لە مێژ مردوو
کە تابووتەکەی بەلەمییەتی
لە بەستێنی نەک لە مێژ وشکی خۆیدا
سەفەرێکی کێشا، هێڵ
هێڵێکی بڕی، سەفەر
سەوڵ
سەوڵ سەوڵ سەوڵ.