كابووس

فەرهاد پیرباڵ
.

پیاز لە خەوندا گێزەرە

گێزەر لە خەوندا مەلایە

مەلا لە خەوندا دوژمنە

دوژمن لە خەوندا چاووزارە

چاووزار لە خەوندا نەخۆشیە

نەخۆشی لە خەوندا مامۆستایە

مامۆستا لە خەوندا گەمژەیە

گەمژە لە خەوندا كول فی كولە

كول فی كول لە خەوندا مودیرعامە

مودیرعامە لە خەوندا جاھیلێكی ماستاوچیە حیزب تەعینی كردووە

جاھیلێكی ماستاوچی حیزب تەعینی كردبێ لە خەوندا مودیرناحیەیە

مودیرناحیە لە خەوندا نەخوێندەوارە

نەخوێندەوار لە خەوندا قایمقامە

قایمقام لە خەوندا دەعوەتە

دەعوەت لە خەوندا تەقاویدبوونە

تەقاویدبوون لە خەوندا پەرلەمانتارە

پەرلەمانتار لە خەوندا مانگی تەنیا یەك جار دەست بەرز دەكاتەوە كەچی مووچەكەشی 7 ملیۆن دینارە

كەسێك مانگی تەنیا یەك جار دەست بەرز بكاتەوە كەچی مووچەكەشی 7 ملیۆن دینار بێ لە خەوندا شورتی مرووری قوڕبەسەرە

شورتی مرووری قوڕبەسەر لە خەوندا كەسێكە لە ڕۆژێكدا 7 ملیۆن جار دەست بەرز دەكاتەوە كەچی مووچەكەشی تەنیا 225 هەزار دینارە!


پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا