بەرد بام
عەتا جەماڵی
.
بەرد بام
قورس بام
چ لە شوێنی خۆم
چ بە دەستی منداڵی هاروهاجەوە
چ بە دەستی شۆڕشگێڕێکی شارەوە
بەرد نەبووم
کە هەڵکەنیام
کە هیچ شوێنێک هی من نییە و
بەدەم باوە
بەرهەڵا
دەخولێمەوە.
بەرد نیم
کە شۆڕشگێڕان دەست بەتاڵ
هەڵدەتەکێن بە گڕی فیشەکەوە
بەرد نیم
کە منداڵانی نیشتمان
سێ ژەمە بەجێی بازەڵێن حەب دەخۆن و
بەرد نیم
کە مال بە کۆڵان دیوارێکم لێ هەڵچنن
لە گۆڕدا دەنوون
بەرد نیم.
دەبوو بەرد بام
قورس
لە شوێنی خۆم
بە دەستی منداڵی هاروهاجەوە
بە دەستی شۆڕشگێڕانی شارەوە.
کاولی!
بمکە بە بەرد.