ڕەنگێ ئاوی بە گۆناتەوە ڕەش | ئاکام کەوسەری | شێعر

ئاکام کەوسەری

 

چ تاڵ ئەڕژێمە ئێوارە فەوتێنەراکانی غوربەت
و
بۆنێ ڕەش لە درێژەی نیشتمانێکی لەت/لە/تا
هەناسەکانم دائەخات

وەرزێکم دەنێ هەنار بێت
ساڵێکم ئەوێ پاییز
هەنارێ ئاوی و
درێژەی جلەکانم
کوا ئەشکێتە دەستەکانت بێ ئارەق و
بۆنی هەنار و دار و
تاڵی چاوەکانت؟

وەرزی دەستەکانت خەتخەتی
ڕەنگی تەمەنم چوارگۆشە
تامی دەمت وەک سەهۆڵ
کراسێک بێ یەخە و لۆچ
مەستی نیگام
لەتر ئەبا لە گیانتا سەرەوخوار
تا نازانم سوور بێ یا هەناری
بە لێوتەوە بۆنی فیشەک
یا نە تامی قاوە و سوورای گۆنات
قاوم ئەدەن بەم شارەدا

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا