یا | ئەنوەر عەباسی (هەرەس) | شێعر

ئەنوەر عەباسی (هەرەس)

هێز دەجووڵێنی
وەک چۆن من شیرم
لەسەر ڕۆژگاری خۆم داموکلێس!

جا شێر لەسەر ئاگر پەنجەی دەسووتێ
پەنجەی شێر شێر پەنجەی…

شێرپەنجەی شێرپەنجەن شێرپەنجەن.

هێشتا دە قامک دەکاتە دوو پەنجە و
بە دوو پەنجەرەی جیاواز و دە درگای جیاواز
هێشتا دژوارە لەسەرماڵ ژیانتان.

یەکتر دەشکێنن دە قامک
کە ئێوە پێی دەڵێن پەنجە
کە کوردستان
ئاودەستی هاوبەشی هەموویان
هەمووتان
هەموومان بێ… پێ… تێ
سێ
جێ
چێ
حێ… خێ… ئەلف ـمان کوا؟

هەی هەی برا!
لەسەرڕاوە لەسەر ڕاوە.


تێبینی: بیر لە دوو زۆنەکە و زۆنەکانی دیکە دەکەمەوە، کاتێک کە هێز دەجوڵێنن بۆ یەک… .

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا