کراسێکی بێ جەستە | پەرویز زەبیح غوڵامی | شێعر
پەرویز زەبیح غوڵامی
سەرەتا نەبووم
کراسێکی بێ جەستە بووم
لە دۆڵابی پیاوێکی ئەنفالکراودا.
دراوسێیەکان دەڵێن:
لەو گۆڕەی دۆزیتیانەوە
تەنیا سەری شاعیرێک و
دەستی کرێکارێک و
قاچی سەربازێک زیندوو بوون.
ئێستە هەم
لەوانەیە کرێکارێ بم
کە ناتوانم بجەنگم و
لە عەزرەتدا شێعر دەنووسم.