دوو شێعری ئارش جودەکی – شاعیری ئێرانی
ئارش جودەکی
وەرگێڕان: زۆرڤان
.
١.
شەپۆلی مەرژان
شەرمی خەزان دەپشکوێنێ
بێ پارێز
کە شەقڵی سەدەف
چوارگۆشەیەکی ڕەشی گەردوونی دەزێ
که کازیوەکەی
بیرئانینی بەرەبەیانێکە
که قەت هەڵنایە
پرخەی ورچێکی سەمەر
لە زستانی بێکۆتادا
٢.
دەپترووکێ گشت ڕۆژەکان
پێستی ڕۆژ
پێستی ڕۆژبوون
ڕۆژی بەردەوام پترووکان
پێستی ڕۆژان
هەتا بێتە سەر خاکم بۆش
ڕۆژێک
باوکم
زۆرڤان.