منداڵیی – ساڵح سووزەنی / شێعر

بەشێک لە شێعرەسات

ساڵح سووزەنی

.

–  ٧ –

/   منداڵ   /

سێڵاوێ……لە ھزرت

ھەتا ………….. من

                         بە

         .        لیشیاو  

ھەتا خۆ/ت

           بە

       دەگمەن

        تا شیعر

      شیعرە سات

…………….. منمانین

/ئەم شەوە چ مزرە /

وەکوو چۆن … تاڵە رۆژ …

لە ھەڵا تنی ….

نازانم خۆ / مم

ئاشقانە ئە‌خزێــــــــــــــــــــــم

یان پەپوولەیەک ئاگرم ئە دا شەم

………………………..

بە خۆڕایی

لە پەنای مێروولەیەکەوە

ئاسمان ئەبژێری

ھیچ کاکێشانیک ئێمە نابینێ

کاکێشان …

من …مێروولە…

بە سەرشەوێ سۆڵا باوان

لە ھەڵاتنم ئاشقانە / ئەخزێم /

یان پەپوولەیەک ترش ئەمبرژێنێ

……………………….

بە ناو قورَستانی ئەم ئێوارەدا

                   / ناچـــــــــــارە /

بازنەیەک و بەس ھەموو بەیانییەک

تاڵە سۆڵ

بە برینجی بەیانی

          .    ھیوا تۆی باوان

رەنگی ھاڵ‌بوونەوەی دیانم

                  چ رەنگێکە ؟

کاتێ شەو یا بەیانی سیگارێک ئەمژم

بەجێگەی گۆپکەیەک کە نەتھێشت باوان !

شێــــــــــــــــــــــواوم

               وەک « با »

بە رەشی شەوانەی تۆ و ………….

مزگێنی مەرگانە بە چاوتا

        / رێگە دوورە ../

بە دەستەکانتا ..    ھیوا

خوارەوە نابینــــــم

                    .. رەش

کەوشەکانت و ئیتر ھیچ

وەک فەلسەفە ..

وەک زستان کە برینج ئەباری

/ ئێمە نەمانبوو /

خەتای با بوو ئاشقانە تۆرا ..

منیش جگەرەیەک

دەمئاڵێنێ لە باوە دووکەڵ ..

شەوانە تاڵ

          رۆژانە تیــــــــــــــــــژ ..

    / بیبار ناحەزترین رەنگە /

کە تۆ نەبی باوان

خوێن سەوزە سەوز !

ھەر دەرژآ و

ئەم قوڕستانە ئێوارە مەجبوورە

                       …….. من

   نە سەوز و نە تاڵ

نە رەشم نە برینج

            / نەمانبوو /          یام

                                   یام

من مناڵی بێگەرد بووم ئەگریام

…….  

باوەڕ کەن ئێستاکەش رەنگی کورد نازانم

چ تامە ؟

تامەزرۆی تامـــــم

نە جگەرە دووکەڵ ..

بیئاڵێنێ لە باوە من

بێـــــــرەنگم بێـــــــــــــــــــــرەنگ ..

وەک زانست کە ســـــــوورە

                      خویــــَن

وەک مێژوو کە بێرەنگ

             لە منـــەوە

         بۆ باوکــــــم

         بـــــــاوەم

     باپیــــرەم

/ من پیاوم ناوی دایک ناھێنم /

تۆش باوان لە تـــــــــــۆوە     

               داپیرەم

      ….تا دایەم

تا …دایکت

               شـــــــــــــۆڕ

                  ببینەوە

                بە شیعرا

                 کە زۆرە

      بە چیرۆکە خەیاڵا

          بۆ یــــەک …

شەوانە چ مزر و

ئێواران چ ناچار  !!

بازنە          ماندالا      یۆنگ

لە چاوەکانتەوە باوان

              نە ھیوا 

لە دەستەکانتەوە باوان

      نــــــــــــــە ئامێـــــــــــز

خوارەوە نابینم

 ھەر کەوشی منداڵی و

              ھی ئێستاکەت گـــــەورە

شییعر باوان … تۆ

ئەشیعــــــــــــــــــــــــــــــرم

وەک نامە بۆ ئەو با کە نەھات  …

وەک سوور  / کە خوێن ســـــەوزە /

وەک پەپوولە کە ئاگر ئەدا شــــــــــەم

وەکوو مەرگ کە ئەفڕێ و ..

/ ھەرگیزیش ھەواڵێ لە ئەشق ناپرسێ /

پەپوولە .. یا من .. یا تۆمن ..

بە باوە یان بۆران .. چەن ئاوی

بە قژتا چەن سپی وەک برینج

                / نەمانبـــــــــــوو /

ئەم قژەم رەشی رەش وەک جاران ..

باوەڕکە ھەناسە ئەتوانێ وەک شیعر

داتپۆشێ لە مەرگا / ژینەمەرگ /

وەکوو سۆڵ لە منا

             شــــەو

وەک مەجبوور بە ناچار ئێوارە/بەیانی

ئاشقام باوان بە رەنگت

کە بۆنی بێرەنگی تا ھەتا …….. من

بە کوڕی کە بەفر سپی بوو

وەک برینج ..   وەک میوە ..

                  / نەمانبوو  /

قاوەیی ئەو مانگە و

بە زەردی ئەم شیعرە

ـــــــــــ شیعرە ســـــات ــــــــــ

مەمانگری تۆ باوان

  مەتۆگری با منیش

           شێواوم لە

ماچم‌کە تۆزاوی

وەکوو با بە رەنگا چۆن ئەڕوا

سوورم کە سەوز

ھەر رەنگێ کە بێرەنگ لە منا

تەنانەت خەیاڵی

                 شێعرەسات

                     لە تۆ دا

رەنگ .. رەنگ ..

بێرەنگی تۆ منم لە خۆما

               ھەناسەت

تا ….         ھــــــــــــــــــەتا

وم شێــــــــــــوا باوان !

وەک رۆحی شیعرێکی« دادایی »

وەک زمان

مێروولە لەپاڵتا ئەژمێرێ کاکێشان

ئاسمانیش بچووکە بڕوانە ،

                  مێروولەی کاکێشان

                 لە چاوتا چ بێدەنگ .

     ………….

گەرمامە چاوم بۆ تۆ …

تۆی ئێستای /٠٢٠٠٠ /

وەک باوان

کە رەنگی بە باوش دەھاورد..

خەیاڵە .. خەیاڵە …

                 شێعرە سات

/ فەلسەفە و زانست و بەیانی /

وەک زمان کە شێواوم ئێستا

          نازانم  

بەرەنگی جگەرە و شەراب و

        …..یاخــــــــــــــی بوون

بە رەنگی قژ .. یان دیانت

/ وەک برینج نەمانبوو /

وەک سەعات ھەمەرەنگ

                 / نیمانە /

      ….. زەمەن …..

ئاخ باوان شێواوم

           ھیچ تامێ نازانم

وەکوو رەنگ ..

چ رەنگە مێژوومان ؟

چ رەنگە زانستمان ؟؟

چ رەنگە ئەم ئەشقە شێواوە ؟؟؟

             / نازانم / کورد ..

ھەناسە تاڵە سۆڵ

یا مزر ..

خوارەوە نابینم ھەر کەوش و

ئەویش رەش

وەکوو شیـر ..

وەکوو بەرد   …

           بە لەشما

پەپوولە .. واوێ ش م

          ش ا و ێ م و

         ش و ێ ا م و 

م و ا و ێ ش   تا .. ھەتا

 مە ترسە لە رەنگی ئەم شێتە

ئەم « قیژە بۆرانە»

                 لە چاوما ..

/ وەک مێــــــــــــــــــــــــــژوو /

                لە لەشما

/وەک یەکەم سپی تال لەسەر سینگ /

مەترسە لەم تامی ئەوینە مەرگە

خوینە خۆین سەوزە وەک ھەتاو

                  کە شەونا / زبرەشەو /

لە نەخشی ئەم باڵەی پەپوولە

                   / ھەلمَ کەند نە مزانی

ھەنسک و

قامکی رەنگالەَم لەباڵی پەپوولە

/ من شەوان بە شەوقی شەپۆل و

بەیانی

 بە ئەشقی دڵیکی پێوەری ئەقیانووس

                          ھەلئەسام …/

ــ ھا .. ھا .. ھا ..«شاعیری بێ دیوان! »

لە بەفر کە زستان … بە ھاوین

وەک پڵاو

جەژناو جێژن

وەک بۆنی حەمامی جێژنانەی بەیانی

     / ئێستاکەی ٢٠٠٠ /

ئەستێرە نزیکە

دەستی مە چەن درێژ / یۆتۆپیا /

چاڵترین بەرزایی ئەندیشە و

حەزترین 

      رەنگەکان

رەنگاوی بێرەنگیم

لە درد و لە خۆشی

         مەرگەژین

بۆ ئەشق و ھەناسە و

خوارتریش لەنێوان دوو پادا

باوێشکێک … راپەڕین

تەزوویێکی رەنگین

لە ماچ …

منداڵ و

ناچاری ئێواران

رقاویم باوڕکە

بە قەد خۆر سارداوی

بە قەد مانگ گەرم و گوڕ

رچاین … رچاین … رچاین

لەگەمە و دەمامک

/ رەنگە شێعر قۆڕترین دەسەڵات /

                                             لە باوکم تا ئێستای ٢٠٠٠

/ دایکم نا … من پیاوم …/

ئەوەندەی کاکێشان بچووکین

/لە عەشق و حەز و مەرگ / شیعرەسات

دەی باوان

تۆ شیعرت پێخۆشە

           من شاعیر

                       بە تۆوە ئەڕەنگم

« باوانەکەی باوکی .. چاوم بینایی ../گۆرانی/

ئەو تیرە ھاوێشتت…

لەجگەری داوم … /گۆرانی/

حەز ئەکەم ھەتا رۆژ کە ناێی

بتلێم و

ھەتا رەنگ /کە نیمە/ بتنۆشم

بە چاوت / کە نەرم /

            وەک سەوز و

بەدستت کە یاخی

دوا تریش

خەونە خەون لە باران

……..

…………

لە ھەورێ ئاوس و

                     / یۆتۆپیا /

ئەرزێکی قاقڕ و ژیلەمۆ..

/ تا باران /

ھەڵم دە بە سەرتا

«باوانەکی باوکی ئەی بینایی شیعرم..»

/ قۆڕترین دەسەڵات /

لە بیرتە،

        جیھانی ئەندیشە و رەنگاڵە

                 بە نامە و

                 چیروک و

             بە شیعر ..   .

ھەتاکەی ؟

تەمەنی ئەم ئەرزە چەند کورتە و

ئێمە بۆ ئەوەندە لەیەیک دوور

بازێک … ھەزارباز

ھەتا کوێ ؟

                نازانم !

 بازنەیە و

قەڵەمیش ئەیپێوی

      /شعری چی ؟؟/

بەقەدەر عومری خوا

شیعراویم

بەقەدەر ئەستێرە نزیکم

لە شەری ئەشق و تۆ

/ لە بیانووی باوکانەم/

بۆ سوارۆ

و بۆ بێگەرد..یا سۆران

بۆ پەری کە چاوی وەکوو شین

ئەمگڕێ و …

باوان ئۆی ئەم شیعرە

کە شێواو

وەک زمان

وەک مێژوو و دەسەڵات …

ئاۆیزانم

     شۆڕ

     شۆڕِ

تا تۆ   تا من کە منتۆم

ھەتا کەی؟

         باران ونەبارین  

         ھەورێکی قاقڕ و

ئەم ئەرزەش تا ئاوس..

بە باڵی ھەناسە

بەئەشقی بێ ئەشقی

       بێدەنگی

سەوزاویم ….ئابە سەوز

یان رەنگێ

نەئیتر… بێرەنگی ھەتا کەی ؟

نە شێوام

 شێواوم …..تێکچوونێک

ھەتا … بەرد

……………..

تۆ باوان

شەوێکی بەنەوش و …

/ـ ئەم کێشە شیعریەچ زاڵە بە سەرتا بیگۆرە /

لە جگەری داوم .. گیان! لەجگەری داوم .گیان !

لەجگەری داوم ../گۆرانی /

ئەگەر من ھەتا چەم

بە کێوا سەرکەوم /بەچەندە؟/

ـــــ بە چەندە ماچت کەم ؟

ـــــ بە چەندە ئەو گوڵە؟

ئەم شێعرە؟

ئەو وشەی نێرگسە؟

حەزێ خۆش بەچەندە؟

ئا..را…می..

ئێستاکە شێعرێکیش ناتوانم

        ئەفرۆشم!

{ وەک ئێوە کە خاک و

                          پیاوەتی و

/چەند رقمە لەم وشەی پیاوانە/

                        کە شەرەف

                 زۆر جاران وڵات و

                           ئاسمان و

          ئەستێرە تا…..شیعر }

ــ بەچەندە ؟..

ماچێک و دوو بیرە ؟

حەزێک و دوو شیعر و ساردیەک

ماستاوێ حەساویش

             بۆ خۆم و

               وڵات و

            دەسەڵات

ئێستاکە ناتوانم  شیعرەسات

تەواو بوو

ئەو نەشەش …

یا عومر تا جارێ تر کێشان

یا عومر تا جارێ تر وشە

ھاورێیی

    یان شێتی

      یا سەفەر….. تا ھەتا ….

   ئەستێرە و

   ئاسمــــــــــــان و

  کــــــــاکێشـــــــــــــان..

  ھا..ھا..ھا..

ــ گەمەتر لەشیعر و لە وشە نییە… نا

چەند خۆشە نازانی چی ئەڵێم

ــ بەدەرەک

چەند حەزە دەرەک و

              نەوەستان

تا…………..باران

تا ……..رەنگی پەشیمان

/ بێدەنگی دەسەڵات /

ھێز ترم لە ھەرەس

                    نەمرووخا

بە شەیتان!

شیعرەسات مەنتقی بێرەنگی

لە خۆ / م و

تۆ،  با/وان

تا بە بەرد..

بە لەشما شۆڕ

ھەرزانترین وشەیە

                   ئازایی ..

بەسە بەس !

تۆ باوان

شینم کە

تا……باران

.   .  .  .  .

.  .   .   .  .

.  .  .  .  .  .

ھا..ھا.. ھا..

ــ چەند خۆشە نازانن دەڵێم چی !!

بازنەیە و قەڵمیش ئەیپێوێ

حەوتەمین شێعرەسات…

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا