خوێناوی

ناسر فەتحی

.

کاتێک گەیشتینە سەری و لە خۆکوژییەکەی دڵنیابووینەوە و جانتاکەیمان هەڵڕشت؛ ئەوشتانەی لێی بەربوونەوە،
لێی گەڕێ!

لەوکاتەوە هەموو شەوێک خەون بەوەوە دەبینم کە خەریکە لە شاخێک بەردەبمەوە؛ ئەویش دوابەدوای ئەوشتانەی،
لێی گەڕێ!

ئەوشتانەی دوابەدوای یەک لە جانتاکەی بەربوونەوە بریتی بوون لە: تیخ و قۆتراشی زەرد، به‌رده‌پێ‌یەک، قۆمقومەیەکی ڕەش‌، بڕێک ئه‌سپۆن، قولاپێکی ماسی، شانەیەک، پارچەیەک نه‌فتالین، مێخەکێکی پساو‌ و، دوایین شت کە لە کاتی بەربوونەوە لە شاخەکە بەردەوام لە ڕێکی چاوم دەهاتەخوارێ و هەرچیم دەکرد لەبەرچاوم لانەدەچوو، “نەواربێهداشتی”یەکی،
لێی گەڕێ!

.

*نەوار بێهداشتی (sanitary pad): پارچە هەورییەکی تایبەت بە سووڕی مانگانەی ژنان.

پیشاندانی زۆرتر

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا