بەڕەڵام كه له خۆت!
شەهاب شێخی (شین شین)
.
لە خۆتم بەرەڵا کە….
من تاقەتی شەقامەکانی جەستەی تۆم نە ماوە..
لە خۆتم بەرەڵا کە
من لە هەموو وێستگەکانی باڵات دا
جارێ خەریکی جگەرە کێشانم…
لە خۆتم بەرەڵا کە
زەمەن لە تاڵی قژتا
رەشدەمارێنێتە دەمارەکانی چی شارستانیەتە…
کە قاوەیی دمژم تامی پرتەقاڵە کەت…
فرۆید و کارڵ مارکس بە بی غەریزەو کاپیتاڵ…
یا خانمی تەواوی شێعرەکانی پڵەنگ و پرتەقاڵ…
قرم و قاڵ…
گرم و گاڵ….
ئەسب و باڵ….
ترش و تاڵ…
تاڵە ئەم تاڵی قژتە ژنەکە لە شێعرەکانی شاعرێکی سەختەوەری
هەڵنەوەری بە سەر دەفتەرەکانی بێ ئەلبۆمی
ئاسانسۆری بێ پەساپۆرتی فرۆکەخانەکاندا….
داکەوە خانم…
یان وەکو فارس دەڵێ دابەزە خانم پێکەوە برۆین..
برۆین بەرەو ئەو چەم و روبارانە کە مانگ قاچی خستەوەتە ناو هەسێڵە کانی
بیر لە جگرە کێشانی خۆر دەکاتەوە ،
بەر لە وەی ببێت بە ناوەندی مەنزومەی خۆرەتاوی…
برۆین
بیر لە ئاڵایەک بکەینەوە
– بەر لەوەی ببێت بە سەر چۆپی-
قارەمانی شێعر و رۆمانەکان
خۆیان بۆ دەکوشت..
دابەزە پێکەوە برۆێن…
برۆین بیر لە بیرەوەری ئەو هاوڕێ یانە بکەینەوە
وا مانگیان دکەرد بە کۆلارە و
بە چەقۆ خوینی باڵیان لە یەک تێکەڵ دەکرد
پر لە تامی نیشتمان و عەشقە بە فێرۆ چۆە کانیان….
بەرەڵام کە لە خۆت…
ئەم نەخشە بێ سەرزەمینە
هەر بە کاری پرۆفایلی فەیس بووک دێت و
شێعرە کانی منیش بەرەڵا کە
لە ناو موی سینگی ئەو پیاوانە دا کە حەزت لە موی سینگیانە…
بەرەڵام کە لەخۆت
من شاعرەێکی سنورداشی راپۆرت لێ دراوم …
بەرەڵام کە لە خۆت
لە هەموو ئیستگاکانی مێترۆی جەستەت دا
دەیان جار دابەزیوم تاکو نوێژێ بخوێنم یان شێعرێک بنوسم…
بۆ عەشقێکی بەرەڵا
یان بێ نیشتمانێکی هە زار نیشتمان…