خیابان، ئێواران روو ئەدات
یاسین موحەمەدی
.
پەشیمنە لا ملی زەرد خوو
بە بەر دەمما هات و چوو
بە پنەی ئێوارەیێکەوە داگیرسا
هەڵقرچاوترین چاو
تنۆکترین ئاو
هەرمانترین خەزان
لێوانترین لێوان
سڵاوێ بە سەریانەوە ئەپژێ
شەشەمین سڵاو بە شەشەمین
ئێوارەی ساڵی شەشەم
بە شەشەمین هەنگاو و
بە شەشەمین نیگا
کە یەکەمین شەشەمینی
ساڵی شەشەمە
_ئەو کاتەی من
-منی شەش-
ئەو کاتە تۆ تەنیاییت ئەکردە بەرم
_شەشەمین تەنیایی بە منەوە ناکرێ
کات شەش و شەش بە سەر شەش
بەسەر بەش
بەش ئەکرێ
ئێوارەیە!
ئێوارەیه دیسان
هەڵگرە
سا
تەنیاییم بژمێرە
ئێوارە دیتم
ئێوارە بە ئێوارە
تەنیاییم لێ ئەبێ بە شەش
_ساڵی بەفرە شەشەکەت لە بیر نای
سەرما بە دەستەکانتەوە خز بوو
بژمێرە تەنیایی یەک
خراو تەم و مژێکە عادەت؛
ئەو ئێوارە
تەنیشت باوکم
پیاوێکیان سەوز کرد
دێڕێکیانم خوێندەوە
«_ئەڤ زەلام شەش زارۆکێن وی هەنە!..و…»
_لێرە چی ئەکەی ماڵ وێران
تەنیایی شەڕ نیە،
بیکوژی
ئەوە باوکم
شەش فیشەکی پێ بوو
مانگی بە دەرزیلەوە گیر دابوو
سنەی بە تاکسییەوە
شەش دوو
سەبری کە یەکەمین سڵاو بوو
شەش ئێوارە بەر لە ئێوارەی شەشەم
خۆی و شەش هاوڕێ و کالیبری پەنجا شەش دەریاتر بەر لە تەنیایی
جەستەی جێماڵی ئاو ئەبێ
«کانی بە ئاو دەزێن و ئاوسن بە با»
پژمێرە تەنیایی سێ
شەش تەنیایی بەر لە تەنیایی شەشەم
درگای شەشمی زانستگا
-کە ئێستگەی شەشەمی تاکسییەکانە-
شەش سرینچک
بەرهەمیان
مێهرەبانی
شەش دیوارە!
شەش هاوڕێ بوون
تاکسی بەشتانی نەکرد
بەش بەش
_سڵاو بەش
شەشدانە شەش
شەش چوار
وەسیەتەکەی
شەش دیڕە-وەک فیشەک-
یەک شەش
دوو شەش
سێ شەش
چوار شەش
پێنج شەش
تەنیایی شەش
بژمێرە تەنیایی پێنج
تەنیایی شەشەمین کوردە
بەر لە ساڵی ۶۶
شەش ساڵ بەر لە
شەڕەکەی ۶برا
-تەنانەت بەر لە عەفرین-
تەنیایی
خشابێکی خاڵیە و
شەش مناڵی دەربەدەر ،شەش دەریا بەر لە دەریای شەشەم،
ناقیان ئەگرێ
شەش شەش
شەشمین ئێوارە
کە تەنیاییت ئەنازە ئەگرد پێما
نەم زا
نیم
تەنیایی
کۆتە شڕۆڵەکەی دیواری مێهرەبانیە وا هیچکە خوەی ناکاتە خاوەنی
ئەتوت
تۆ تەنیا نیت
تۆ شەشەمین تەنیای
دەنگی باوکمە
من شەشەمین
وەسیەتەکەی باوکم بووم
وا ئێوت
تاکسییە نامووس ئەپارێزێ
و
مانگ
شایەتی گلانیی شەهیدەکانە
جووت شــــــــــ ــه ش