‘نوێژانە’ی بێهزاد کوردستانی و ئاوڕێک!
ساڵح سووزەنی
فۆرم یان ناوەرۆک یان تێکشکان؛
فۆرم چیه؟
به رای من فورم مهیداندانه به زمان وه‌ك سیسته‌میكی نیشانه‌ی وانوێنراو simulacrum بۆ ده‌رخستنی ئه‌وپه‌ڕی وانوێنراوگەری و ده‌رچوون له بازنه‌ی «موسولی» ئه‌فلاتوونی…
واتا زمان گومان له خۆیشی ده‌كا (وه‌ك حه‌قیقه‌تێك) و ئیتر نایهه‌وێ ده‌وری واقیع و وەکواقيع بگێڕێ و جه‌خت لە سه‌ر مانا و كۆمه‌ڵگە و كه‌سایه‌تی شاعیر بکاتەوە، به‌ڵكوو هه‌وڵی سازكردن ئه‌دا به شیوه‌گه‌لی جۆراوجۆر.
مەبەست لە شێوەگەل جۆراوجۆر دەرچوونە لە زمانی بە دەسەڵات بووی “ئەوی دی مەزن” (بە واتا لاکانییەکەی) و داهێنانی زمانێکی نوێ. ئەو زمانە کە من لە وتارگەل جیاوازدا بە ئەرکی قەلەمی نوێترخوازانی دەزانم و لام وایە بەگشتی هەوڵێکی بەردەوام بووە لە مێژووی ئەدەبدا… ئەو دەقە ئەگەری مانەوەی زێدەترە کە بە هەر شێوەیەکی پێویست یان ناپێویست، بە روخسارێکی نوێترەوە دەرکەوێ؛
” نوێژانە” دەقی رێزدار بێهزاد کوردستانی ئەو هەوڵەی چ وەک تێکشکاندنی فۆرمی کۆن و چ وەک بەرهەڵستکاری دەقی کۆن و چ وەک تەبایی نێوان ئە دووانەی بە ئاشکرا پێوە دیارە؛
فۆرمی گشتی نوێژانە پشتقاییمە بە شکاندنی فورمێکی دی کە هەمان فۆرمی “عیبادات”ە و پێشتر زاڵترین فۆرمی ستایشەکان بووە بەرانبەر ئەوی مەزن؛
” قەست و نیەتم ئەوەیە چوار رکات نوێژی ئەم عەسری حازرییە بەجێ بێنم. . لە سەرم فەڕزە بۆ خوا… خوای مەزن” و تاد.
ئەمە سەرەتای نوێژێکی خۆماڵییە و شکاندنی “نوێژ” بە نوێژانە هەر لە سەردێڕی دەقەکەدا خوێنەر دادەچڵەکێنێ. خوێنەر ئەو: مەستانە/ عاشقانە/ دایکانە/ باوکانە و دەیان وشەی لەو چەشنەی بیستووە بەڵام هەرگیز نەیبیستووە یان نەیوێراوە ئەو وشە بڤەیە ببیستێ چ بگا بەوەی بیبینێ و شکاندنەکان هەر لەوێوە دەست پێدەکا؛
” نیه‌تمه فه‌رزی چوارگۆشه‌ی ئه‌م ژیانه حازریه
نه برا ،حازری چی!؟
نیه‌تمه فه‌رزی چوارگۆشه‌ی ئه‌م ژیانه به‌جێماوه به قه‌زا به جێ بێنم بۆ بێتاقه‌تی
ههتااااااااااااکوو ئه‌وسه‌ر. “
ئەوەی کە زێدەتر خوێنەر دادەچڵەکێنێ دەرچوونە لە بازنەی باوی تابوەکان و هەر کە ئە م دەستە واژەیە ئەدرێ بە مەڵاشوویدا؛ ” بۆ بێتاقەتی”
دەزانێ رووبەڕووی دەقێکی باو نەبۆتەوە… چەند دێڕێک نیچەئاسا شیر لە ئەرز و ئاسمان دەسوون و تابوەکان دەڕمێنن؛
” پێزانینمان بۆ ئه‌و کاته تاریکانه‌ی باوکمان به چراقۆیهکهوه تا تۆ بڵێی درێژ،
له‌شی دایکمانی پشکنی و ئێمه‌ی له چاڵێکی موباره‌ک هێنایه ده‌ر بۆ خۆشویستنی موباره‌کی چاڵ
ههتااااااااااااااااکوو ئه‌م سه‌ر”
ئەمەئیتر جەسارەتێکی دیکەیە و لە شیر کێشان تێدەپەڕێ؛
” بە چرا قوەیەکی تا بڵێی درێژ” و
کە خوازەیەکەی چەند توێیە و دەچنە خانەی “دال”گەل چەند “مەدلوول”ە و هەر دوو باوکی مەزنی ئەرز و ئاسمان دەپێکی و دەبێتە هۆی شێعراندن و بە شێعر گوتنی ئەو نهێنییانەی کەس ناوێرێ باسی بکا و بیداتە دەم خوازەیەکی دیکەی وەک “چاڵێکی موبارەک” … شێعری کوردی زۆر کەم خوازەیی ە و کە خوازەش بەکار دەبەن خوازەگەلی کراوە و پاتەبووە.. بەڵام ئەم دووخوازەیە هەم نوێ و هەم قووڵترن لەچاڵی موبارەک… و هەم دژایەتیکردنێکی تەواو فەلسەفی دەخاتە پشت دەق… بە رێژەی هەموو ئەو خوازەگەلەی کە باسی لەدایکبوونمان دەکەن.
نوێژانە
بێهزاد کوردستانی
نیه‌تمه!
فه‌رزی چوارگۆشه‌ی ئه‌م ژیانه حازریه
کوره نه، حازری چی؟!
نیه‌تمه!
فه‌رزی چوارگۆشه‌ی ئه‌م ژیانه به‌جێ ماوه
به قه‌زا
به جێ بێنم
بۆ بێتاقه‌تی!
ههتااااااااااااکوو ئه‌وسه‌ر.
واز له وازم بێنێ
واز له وازی دێنم
قه‌یناکا با ئه‌ویش ببێ!
به ناوی
بێتاقهتترین بێ له‌شی
هه‌میشه‌ی تاونه‌تاو!
ئێمه قه‌ت سپاسی شیر ناکه‌ین
که،هه‌ڵئه‌چێ!
سپاسمان بۆ ئه‌و پاسانه‌ی
بردن کڵاوه‌ی سه‌ریانه و
هاوردن عه‌سای ده‌ستیانه و
پیرۆز!
پێزانینمان بۆ ئه‌و کاته تاریکانه‌ی
باوکمان به چراقۆیهکهوه تا تۆ بڵێی درێژ،
له‌شی دایکمانی پشکنی و
ئێمه‌ی له چاڵێکی موباره‌ک هێنایه ده‌ر
بۆ خۆشویستنی موباره‌کی چاڵ
ههتااااااااااااااااکوو ئه‌م سه‌ر!
ئێمه!
باوه‌ڕمان به پاکیی بێتاقه‌تی بێ له‌ش هێنا و
سوور ئه‌زانین درۆ خۆشه!
ئه‌م بێ له‌شه هیچی له به‌رد ناچێ
بیستن نه‌بێ
نه‌که‌ی هه‌رگیز به به‌رد بڵێی هه‌چه!!
ناچێ و
نابیسێ و
ناڕۆ،
ههتااااااااااااااااااااکوو هیچ سه‌ر!
بۆنی پاکیی داوێنی کێ؟!
کێ بۆنی پاکیی داوێنی دێ؟!
ئه‌م به‌شه له‌م فه‌رزه به جێ نایه‌ت
سه‌ردانه‌واندن کاری نامه‌ردانه
نا
قانعی ناکه‌م به خوو
قه‌ناعه‌ت ئه‌مباته‌وه بۆ نان به‌ڕوو
ههتاااااااااااااااااااکوو سه‌ری سه‌ری سه‌ر!
ژیانێک که ڕانه‌کات
له باوه‌شی ته‌واوبوونی
پاڕانه‌وه‌ی ناردنی بۆ هه‌رکوێ بێ
ناخۆشه.
سڵاوی چی؟!
من!
شایه‌دم که هه‌رشتێ بوونی چیه؟
نه‌خێر نییه
غه‌یری ژیان
ئه‌ویش ته‌نیا به بوونی من.
من!
شایه‌دم که هیچ که‌سێ شایانی ناردنی نییه
پێم بڵێ وا!
ئه‌گه‌ر پێشی دڵخۆشن
سڵاو له هه‌موو لایه‌ک
سڵاو!
به‌رله ته‌واوبوونیش بڵێم:
ڕوو له‌هه‌رلایه‌ک بکه‌ی
تابلۆیه‌که له یه‌ک ناچێ و
فه‌رقی نیه!
جنێوێک بۆ ڕاست،
ستایشێکه بۆ چه‌پ!
جنێوێکی تر ستایشێکی تره!
ئه‌ملا و ئه‌ولا ،هه‌ڵه‌یه
پا لێ به و بڕوانه دوورئهمهیه ڕه‌مزی فێربوونی ئه‌م دونیا دووچه‌رخه‌یه.
یا بێتاقهتترین بێ تاقه‌ت!
خه‌ریکه شێت ئه‌بین و ده‌هری
بمانپارێزه له تاقه‌تی ئه‌م دیواره
یا بیتاقهتترین بێ تاقه‌ت!
ئێمه ئه‌رۆین بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ نه‌توت و
نزیکین لێی
دوور ئه‌بینه‌وه له‌و شوێنانه‌ی ئه‌مرت کردووه
بۆیان ڕاکه‌ین!
یا بێتاقهتترین بێ تاقه‌ت!
ئێمه له ئاو بووی ئاوێکین
پێکه‌نینمان به تاقه‌تی ئاگر دێ
کۆتایی به تاقه‌تی ئاگر بێنه!
یا بێتاقهتترین بێ تاقه‌ت!
تۆ بیت و خۆت
واز بێنه ئێمه بین و که‌یفی خۆمان
ئێمه ته‌نیا به ڕه‌زای خۆمان
ڕازی به یهکترێک ئه‌بین
جیا له ئێمه و به دڵمان بێ!
دڵی ئێمه گوێ به‌تاڵی ئه‌مری تۆیه و
عاشق ئه‌بێ له‌سه‌ر حه‌زی لاخوارووی خۆی
نه ئه‌مری تۆ!
یا بێ تاقهتترین بێ تاقه‌ت!
ئێمه ئاواین
تۆش که‌یفی خۆته
تا ئه‌توانی بێتاقه‌ت به!