لە کام ئەهریمەن پەریزادەتر کە من نیم؟

ئیبراهیم ئەحمەدینیا

.

خەڵتانی وەسووەسە بێ
تەمەن لە پرسیار و نەعنا
لە باژێڕی ئاجۆر
پڕ بە زرق و برقی دڵنیایی
موریدی ئاسمانێ
چڵکن بە فڕینی شەمشەم!
کوێرە هاۆرێ
داهاتوو
لە ئوتووبانی سەرەڕۆیی
چ مەبەستی بەفرینە
لە فەتحی چیاکانی پووچەڵی

تا دۆزینەوەی چارەنووسی کافوور؟
لە کام ئەهریمەن پەریزادەتر
کە من نیم؟
شەوانە شەو
دوور لە یاساکانی ئاژاوە
مشاری تارمایی
لە ملی ئاقێق
تا دڵنیا بوون
لەو دیوی چیامژاوییەکان
چەن گەشاوەتر
لە چاوی قەلپووتی گومان!
پرشنگ بە نێزەی ئاسۆ
لە رووباری زەمەندا
نوقمەسار.
پێی بخزێ کۆتر
لە سەر منارەی کاشی
گەیشتن بە مەلەکووتی مژاوی
چەن جاریتر
دەبێ هەروا؟
با من ئیمپراتۆری گومڕایی
یا من ئیمپراتۆری گومڕایی
یاخی لە قەوارەی نەرمی ئاو
لە سەمای شپرزی گەڵا
تووڕە !
منی ماڵ خراپێ
وەسووەسەتر لە گۆرانییەکانی شەو
لە تەمەنی خرپنی چواردەیی!

پیشاندانی زۆرتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دکمه بازگشت به بالا