باڵندەکان بە کاتی تۆ دەنێژرێن! / لاونووس
ئەرسەلان مەولودی
.
باڵندەکان بە کاتی تۆ دەنێژرێن
واژەکانی قەتیس لە خوێنەوە بە دنیا دێن
تۆ مردووی من کفنی تۆم دە لەشدا
تۆ دەگریێم بەسەر ۱۹۹۵ ئێسقمدا
بەسەر ۱۹۹۵ سێ شەممە
کە بەفر بە نیگات دا دەباری
تەنیا دیتنی هاوبەشمان کە مانگ بوو
دە سەعات ۱۹۹۵ دا
لەسەر گۆری مردوویەک
شێوەنی کۆرپەکانی پیر دەگێرم
کە سەریان سپی بووە دە ۱۹۹۵دا
ئەی قەتیسی زەمان
شکۆفەکانی خەونی نێژراو
دە پەنجەت دا
زستان
لە بێرووحمی بەهاردا بە درۆ چرۆ دەدەن
خەونێک کە لە مردوویەک ئاوسە
بە ۱۹۹۵ ئێسقی سەوز
کە هەمیشە زستانن
هەمو سێ شەممەیەک
بەسەر مەرگی ئاوێنەدا چڕۆم داوە
وە هەمیشە تۆ مردووی
لە تاریک و تاریکتردا
کە ۱۹۹۵ نۆتی شەیتانی خودا وەسەما بهێنن
ئەو کاتەی باڵندە دە تۆدا دەگاتە کۆتایی
دەگەڵ ئاوێنە دەگەرێمەوە تا کۆچت
دە تاریکیدا کە ۱۹۹۵ه
کە ۱۹۹۵ خوێنە
گوڵەکانی باڵندە دە کام دەستتدا مل ببڕم
کە باڵندەییم لە دەستی تۆوە بەدنیا بێنم
تا دە ۱۹۹۵ی تۆدا بنێژرێن کۆرپەکانی تابووتم
تا تاریکتر بێت چارەنووس
کە هەمیشە بووە دەبم
تا گەرانەوەی فەرامۆشی لە لێوەکانت
کە بەلەشمدا دەتوانەوە
تا دەریایەک لە چاوەکانم بخووڵقێت
تا ۱۹۹۵ی خۆراوی
تا ۱۹۹۵ی دەریایی
کە مەرگ هەمیشە خنکان بووە و گەروو
کە بەفرێکە بە ۱۹۹۵دەنکی چاوت
کە ۱۹۹۵دەنکی وەک تۆ خەون بە منەوە دەبینن
شایەد
شایەد من مردووم و ۱۹۹۵م
یاکو کفنی تۆم پۆشیوە
تا باڵندەیەک دە دەستەکانت دا بمرم
نا تۆ مردووی
۱۹۹۵مەسیحیش ناتوانێت تۆ بەدنیا بهێنێتەوە
خوودایە کە تۆی کوشتووە
بە دەستی خۆی تۆ کفن دەکات
یا بە دەستی من کە جەللادی مردوویەکانە
جەللادێک بە ۱۹۹۵باڵندەی سپی
ئەی پاییزی دەستی من
کە خوێن و تۆی لێ ڕووخاوە
کام کووچەی بۆن بەست حاسێی چاوەکانتە
کە لە یادم دا هەمیشە دڵگیری
وەک ۱۹۹۵ کە کاتی دەرد بووە و فرمێسک
بە کاتی لانکەیەک
لەخوێنی داربەروویەک
کە داییکی هەمو۱۹۹۵کانە
بە برینەکانمدا دەگەرێمەوە
تا شکۆفە و بەهار و ماچ
تۆ کە داییکی
دە هەموو تاریکییەکاندا
درەختێکت روواندووە لە فڕمێسک
کە هەمیشەی بارانن
دەریاکانت
دە پشت تێلدڕوویەکاندا بریندار بووە
ئەو دەریایەی دە مشتی مندا کۆچی کرد
تۆ ۱۹۹۵دەستی قەتیست بەجێهێشت
کە هیچ کات نەیانتوانی تۆ زیندوو کەنەوە
سوێند بە تاریکی
بەکاتی یەکەم دیدارمان دەخۆردا
من دە هەر پەنجەیەک دا ئاوێنەیەک لە وەحشەتی کووشتار دەبینم
کە ۱۹۹۵ملی شکاو تێیدا بڕاون
وە پڕچەکانت
(ئااااااخ پڕچەکانت)
کە ڕۆژبەڕۆژ دە تاریکی خەونی مندا پێدەکەنن
شکۆفەیەک لە گۆڕ بە پڕچەکانتدا
زستانم بیر دێنێتەوە
کە ۱۹۹۵ تێیدا بە تەواوی ئارەزوویەکانی
خەونی فریشتەیەکی تاریک دەیبینی
بەکاتی کۆچ بەڵام
گەروویەک لە پەپوولە دەگریا
تا دەستەکانی فڕین
چەندە خەونی
کە سیانوور دە گەرووی مندا تۆی
وە ئاواز هەمیشە سپی بووە
خوێن ئەمما
یەکەم دیداری من بووە هەمیشە