سێ کورتەشێعر
پەرویز زەبیح غوڵامی
.
١.
لە ناوەوە هاتووم
له ناوەوە هاتووم
له ناوی بەردەکانەوە
لە ناوی دارەکانەوە
لە ناوی باڵندەکانەوە
هەتاو وەک مردوویەک لێم دەڕوانێ
که سەگەکان تەنیا پێکەنینیان لە بوومەلەرزەدا دۆزیوەتەوە
کەس نازانێ
دەرەوە چەندە دژوارە
سەرم نوورگرێکەو
جەستەم ژێرزەوینێکی تاریکە
کە ساڵانی ساڵە پیرەمێردێکی کەهوولی
لە ناویدا دانیشتووە و
بەرمیلە شەرابەکانی دەژمێرێ
کەس نازانێ
دەرەوە چەنێ دژواره.
٢.
نەخۆشخانه
دەنووکی قاڵاوەکانیان لە گەچ گرتووه و
مانگیان به دەلاقەوه تەقەڵداوه
سیگارێ دادەگیرسێنم
بەڵام دەمرم!
٣.
زبڵەبازی
هەتاو تی ڤییەکه
کە سووتاوه و له بەر دەرکەدا داتناوه
باڵندەکان کیسەی زبڵەن
که پڕن لە کلێنیکسی دوای گریانت
هەورەکان کراس و شەڕواڵن
کە کۆنەن و تووڕت داون
درەختە کان قونچکه سیگارن
کە میوەیان شوێن لێوانته
…
…
بێ تۆ چ شتێ نوێ نیه
بێ تۆ چ شتێ نوێ نیه
ته نانەت کات
پیرەمێردێکی ریتاڵە
که زبڵه کۆ دەکاتەوە و
بەس به مردووان دەیفرۆشێ!